سەردێڕ:

کێ کوڕی سەرۆکی ئەمریکای هاککرد؟

PM:04:10:25/07/2021

6680 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، پرسی هاککردنی کۆمپیوتەری کوڕەکەی جۆبایدن و تۆمەتبارکردنی روسیا بەو بابەتە کارێکی گاڵتەجاڕییە.


ترامب لە وتارێکدا لەبەردەم هەوادرانی رایگەیاند، "ئایا ئێوە ئاگادارن دیسانەوە، بەهەموو شێوەیەک وڵاتی چینیان تۆمەتبارنەکرد بە هاککردنی کۆمپیوتەری هانتەر بایدن؟ بەڵام هەمیشە دەڵێن روسیا و روسیا! بەڕاستی ئەمە کارێکی قیزەونە".

هانتەر بایدن یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی دۆناڵد تڕامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەکاتی کەمپینی بانگهێشتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا دەنگی هاککردنی کۆمپیوتەری تایبەتی هانتەر بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە لێدانێک و رێگرییەک لە بردنەوەی بایدن، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.













گەلەری