سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

AM:08:16:27/10/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە بەرزبوونەوەدایە و بە ٦١ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیادا سەپاند و داوای لەو وڵاتە کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئەو وڵاتەدا کردووە، هەروەها فلیپ نۆڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) لەم بارەیەوە وتی، "سزا نوێیەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت و ئەوەش نرخەکانی نەوتی بەرزکردووەتەوە."













گەلەری