سەردێڕ:

دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراك دەستپێدەكات

PM:11:24:26/10/2025

1592 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی ئەم ساڵ لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر وتی، "لە سبەی دووشەممەوە پارە لە بریكارەكان وەردەگرین بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك و هەموو خۆراكێكی پێویست لە كۆگە ئامادەیە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێنج شەممەوە دەست بە دابەشكردنی خۆراك دەكەن، بۆیە پێویستە سبەی و دووسبەی بریكارەكان پارە بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆراك وەربگرن.
لە بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەم ساڵدا ئەم خۆراكانە دابەشدەکرێت، یەك لیتر رۆنی شل، یەك قوتوو ئاوی تەماتە، سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، نیو كیلۆ نیسك و نیوكیلۆ لەتكە نۆك.













گەلەری