PM:10:51:26/10/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
١٢ ساڵ تێپەڕی بەسەر تەقەکردن لە شاسوار عەبدولواحید و هێشتا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون، هاوکات دوای ١٢ ساڵیش، دەسەڵات سێ مانگ پێش هەڵبژاردن دەستگیری کردووە ئەوەش لە ترسی زیادبوونی دەنگەکانی نەوەی نوێ.
١٢ ساڵ بەسەر رووداوی تەقەکردن لەشاسوار عەبدولواحید دا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش بکەرانی ئاشکرانەکراون و هیچ کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر نەکراوە، لە کاتێکدا رووداوەکە بە رۆژی ئاشکرا و لە بەردەم پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند روویدا کە شوێنێکی ئاوەدانی سلێمانی و ڕێگایەکی سەرەکی زۆربەی هاوڵاتیانە.
هاوکات
لەدوای رووداوی تەقەکردنەکەش دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی رایانگەیاند، دەست دەکەن
بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و لە چەند رۆژێکدا بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە، بەڵام
دوای تێپەربوونی ١٢ ساڵ هاوشێوەی چەندین کەیسی دیکە بکەرانی رووداوەکە دەستگیر
نەکراون.
تەقەکردن
لە شاسوار عەبدولواحید وەک خۆی وتبووی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان پاڵپشتی لە ئێن
ئاڕ تی دەکەن وەک میدیایەکی ئازاد کە پێشتر سوتێندرابوو لەلایەن کۆمەڵێک
چەکدارەوە، بەڵام دوای ١٢ ساڵ لەم رووداوە شاسوار عەبدولواحید هەر بەردەوامە لە
پشتگیریکردنی ئێن ئاڕ تی و جوڵانەوەیەکی سیاسی بەناوی نەوەی نوێ دامەزراند کە رۆژ
لەدوای رۆژ لە گەشەکردندایە و ئاستی جەماوەری لەناو
خەڵکدا بەرز دەبێتەوە، هەر بۆیە پارتی و یەکێتی سێ مانگ پێش هەڵبژاردن شاسوار
عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد و بە سیاسی حوکمیاندا، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە
دەچن کە ئەم رووداوە کاریگەری نابێت و بەڵکو پێشبینی دەکرێت لەم هەڵبژاردنەی رۆژی ١١ـی ١١
ژمارەی دەنگ و کورسیەکانی نەوەی نوێ زیاتر بێت.
وەک
بەشێک لە چاودێرانیش دەڵێن، تەقەکردن لە شاسوار عەبدولواحید کەیسێکی تیرۆری سیاسیە
هەربۆیە ئەنجامدەرانی نادۆزرێنەوە، هاوشێوەی چەندین دۆسیەی تری کوشتنی رۆژنامەنووسان و تەقەکردن لە
چالاکوانان و خۆپیشاندەران.