سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ زانیاری گرنگ لەسەر تاریق رەمەزان ئاشکرادەکات

PM:10:21:26/10/2025

1836 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید هیچی نەکردووە جگە لە بەرگریکردن لە خەڵک کەچی بەبێ ئامادەبوونی خۆی حکومدرا، لە کاتێکدا تارق رەمەزانی فڕۆکەوانی عێراقییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە نارد بۆ ئەوروپا، کە پێنج هەزار کوردی کوشتووە و هەزارانی تریش بەهۆیەوە ناتوانن هەناسە بدەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچی نەکردووە جگە لە بەرگریکردن لە خەڵک کەچی بەبێ ئامادەبوونی خۆی حکومدرا، لە کاتێکدا تارق رەمەزانی فڕۆکەوانی عێراقییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە نارد بۆ ئەوروپا.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لەبارەی مووچەوە باسی لەوەکرد، کێشەی مووچە هەمووی پەیوەندی بە پارتی و یەکێتییەوە هەیە و داهاتی هەرێم بۆ خۆیان دابەشدەکەن ئەوەش هۆکاری بەردەوامی کێشەی مووچەیە، هەتا ئەو دوو حزبە نوێنەرایەتی خەڵک بکەن هیچ گرەنتییەک نییە لەسەر مووچە.

وتیشی، هاوڵاتییان بۆ باشترکردنی ژیانیان پێویستە لە هەڵبژاردن گۆڕانکاری بکەن و سزای پارتی و یەکێتی بدەن و چونکە رۆژێک یان دوو رۆژ دوای هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی دیسانەوە کێشە بۆ نەوت و داهاتی ناوخۆ دروستدەکەنەوە.













گەلەری