سەردێڕ:

سودانی لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی ئەم توێژە بڕیاریدا

PM:09:53:26/10/2025

1540 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی تایبەت بە چالاك كردنی سیستمی وەبەرهێنان و هەلی كار بڕیاری دا بە تەوتینكردنی مووچەی كارمەندان و كرێكارانی كەرتی تایبەت و وتی، هاندان و ئیمتیاز دەدەن بەو پڕۆژانەی پابەندن بە دامەزراندنی هاوڵاتی عێراقی و تەوتین كردنی مووچەكانیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە چالاککردنی سیستەمی وەبەرهێنان، بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان و دامەزراندنی هێزی کار کرد.

بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی کردەوە، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدێکی روون بە ئامانجی رێکخستنی بازاڕی کار، فراوانکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەرزکردنەوەی متمانە بە ئابووری نیشتمانی و گۆڕینی وەبەرهێنان بۆ بزوێنەرێکی کاریگەر بۆ دامەزراندن و شایستەکردنی گەنجان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، کە ئەوەش دەبێتە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و دروستکردنی هەلی کاری راستەقینە و بەردەوام لەناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە رێگەی هاوبەشییەکی یەکگرتوو لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.













گەلەری