PM:09:24:26/10/2025
1624 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئه‌مشه‌و لەناو بازاڕی هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بە وتەی شایەتحاڵەکان لە رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی هه‌ولێر له‌نزیك بازاڕی نیشتمان، شه‌ڕ و دەمەقاڵێ له‌نێوان دوو كه‌س روویداوه، بە وتەی شایەتحاڵەکان یه‌كێكیان به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه و كه‌سی به‌رامبه‌ری به‌سه‌ختی برینداركردووه و هه‌ڵاتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كه
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتن كراوه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه،
دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێت.
وتیشی، تا ئێستا پۆلیسی هه‌ولێر هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه
و هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ش نه‌زانراوه.