PM:09:02:26/10/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یۆنامی) لەگەڵ نوێنەران لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێم و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی راگەیاندن و دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرفتەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان و سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە شاری هەولێر دیالۆگێکی سەبارەت بە برەودان بە ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان رێکخست و بەشداربووان باسیان لە پرسە سەرەکییەکان و گرفتەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان و سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە کرد.
چالاکییەکە لە
چوارچێوەی پاڵپشتیی یونامی رێکخرابوو بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە
نێوان لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان، ئەمەش لەپێناو بەشداریکردنیان لە هەوڵی
بەکۆمەڵ بۆ بەرەوپێشبردنی رێزگرتن لە ئازادی رادەربڕین و رێگەدان بە رۆژنامەنووسان
بۆ ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی پیشەییان بەبێ سنووردارکردنی ناڕەوا.
هاوکات چیا حسێن، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە دیدارەکەدا سەرنجی لەبارەی بارودۆخی ئازادی
رادەربڕین و رێگرییەکانی دەسەڵات بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێم خستەڕوو.