PM:07:59:26/10/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زیاتر لە ٤٠ بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی راگەیاند و وتی، رۆژانە چاودێری نرخی کەلوپەلی کشتوکاڵی دەکات و لەکاتی بەرزبوونەوەیدا دەستبەجێ هاوردەیان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەهدی سەهر جبوری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، وەزارەتی کشتوکاڵ لە رێگەی بەشی ڤێتێرنەرییەوە، چاودێری سەرهەڵدانی ئەنفلۆنزای باڵندەیان هەر هەوکردنێک دەکات کە کاریگەری لەسەر ئاژەڵان بەتایبەت پەلەوەر هەبێت.
وتیشی، عێراق
خورما بۆ وڵاتانی وەک هیندستان، چین، تورکیا، ئوردن و وڵاتانی کەنداو هەناردە
دەکات، خورمای پاکەتکراو و داپۆشراویش راستەوخۆ لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی
ئەوروپا هەناردە دەکرێت.
لەبارەی
بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە روونیشیکردەوە، وەزارەت بە بەردەوامی چاودێری نرخی کاڵا
کشتوکاڵییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەکات بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بۆ
کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
باسی لهوهشكرد،
لە کاتی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کاڵا یاخود بەرهەمێکی کشتوکاڵیدا، دەرگای
هاوردەکردن بۆ ئەو بەرهەمانە دەکرێتەوە.