PM:06:01:26/10/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
تورکیا هەڵوێستى خۆى لەبارهى ههنگاوه نوێیهكهى پهكهكه ئاشكراكرد و ئهم كارهیانی لهبارهى کشانەوەى هێزهكانى بە ئەرێنی ناوبرد و دەڵێت، ئەو هەنگاوەی پەکەکە هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجى سەرەکى پڕۆسەى ئاشتى.
ئهمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی هەنگاوە نوێیەکەى پەکەکەى بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سنورى تورکیا بە دەرئەنجامی کۆنکرێتی بەرەوپێشچوونى نەخشەڕێگای تورکیای بێ تیرۆر وەسفکرد و دەڵێت، "پێویستە ئەوپەڕی ئاگاداری بکرێت بۆ پاراستنی پرۆسەکە لە هەر جۆرە ئیستفزازێک".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بێ پچڕانی
پڕۆسەی چەکداماڵین و داماڵینی چەک دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی گەیشتن بەو ئامانجانە".
لەلایەکی
دیکەوە، ئەفکان کالا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان وتی، ئەمڕۆ ئاستەنگێکی
گرنگی دیکەیان لە پرۆسەی تورکیا ئازاد لە تیرۆر تێپەڕاند، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ
بە نەهێشتنی یەکجارەکی تیرۆر دەکرێتەوە، کە ساڵانێکە کۆت و بەندێکە بەسەر
وڵاتەکەیاندا.
ئەوەش دوای
ئەوەی ئهمڕۆ یهكشهممه، پەکەکە کشانەوەى هێزەکانى لە تورکیا راگەیاند، لە
قۆناغێکى نوێی پڕۆسەى ئاشتیدا لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شوباتی ئۆجەلان و
بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە.