سەردێڕ:

دوای ١١ ساڵ؛ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی موسڵ دەستپێدەکاتەوە

PM:05:31:26/10/2025

1332 جار خوێندراوەتەوە

بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەرەتای مانگی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ دەكرێتەوە و گەشتەكانیشی تەنها لە ناوخۆی وڵات ئەنجام دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، رۆژی ١ـی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ دەكرێتەوە و دەست بە گەشتە ئاسمانییەكانی دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی موسڵ تەنها لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی ناوخۆی عێراق دەبێت و گەشتی دەرەوە ئەنجام نادرێت، تا ئەوكاتەی دۆسیەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای كارپێكراوی فڕۆكەخانەكە كراوە، یەكلایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و پارێزگای نەینەوا لە دانوستانەكانیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بیانی تایبەتمەند گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆئەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بتوانێت گەشتی ئاسمانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ، كە پێنج كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە، رۆژی ١٦ـی تەمموزی ئەمساڵ بە فەرمی كرایەوە و یەكەمین فڕۆكەی نەفەرهەڵگریش لە فڕۆكەخانەكە نیشتەوە.













گەلەری