سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی سێ ساڵان گیانی لەدەستدا

PM:05:00:26/10/2025

1312 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی سیروانی هەڵەبجە ماتۆرسکیلێک لە منداڵێکی سێ ساڵانی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروان، ماتۆرسکیل لە منداڵێکی دا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە و ماتۆرسوارەکەش کە تەمەنی ٢١ ساڵە و کاسبە و لە ئێستادا بە پێی مادەی یاسایی ٢٤ـی هاتووچۆ راگیراوە و لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری