PM:04:30:26/10/2025
1640 جار خوێندراوەتەوە
دوای دەستگیرکردنی شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر لەسەر سکاڵای دەزگای ئەیلولی پارتیی، کەمێک پێش ئێستا بە کەفالەت ئازادکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شوان عادل وەک بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دەستگیرکرا، ئەوەش لەسەر سکاڵایەکی دەزگای ئەیلولی پارتی کە بەهۆیەوە دادوەر فەرمانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ دەرکرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
هاوکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی شوان عادل
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان وتی، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری دەستگیرکراوە و داواکارن کار بەو یاسایە بکرێت.
لای خۆیەوە سەنتەری
میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە وتی، وەك دوژمن
تەماشای ئێن ئارتی دەكرێت و پێویستە دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆتایی بە
فشارەکانیان بهێنن بۆ سەر کاری رۆژنامەنووسانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چونکە لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، فشار دەخرێتە سەریان و ئازادی
كاركردنیان بەرتەسك دەكرێتەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و
رۆژنامەنووسان و پەیامنێران و کارمەندانی کەناڵەکە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووی
پارتی و یەکێتییەوە دەستگیرکراون.