سەردێڕ:

تەرمی کرێکارێک لە ناو تانکەرێکی نەوت دەرهێنرا

PM:03:46:26/10/2025

1308 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵدان، تەرمی کرێکارێکیان لەناو تانکەرێکی نەوت لە کۆمەڵگەی پیشەسازی کواشێ دەرهێنا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردەوە، لە کۆمەڵگەی پیشەسازی کواشێ، دوای دیارنەمانی کرێکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە کاتی کارکردنیدا، گومان لەوەکرا کە کەوتبێتە ناو تانکەری نەوتەوە و تیمەکانیان ئاگادارکرانەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

وتیشی، دەستیان کرد بە بەتاڵکردنی یەکێک لە تانکەرەکان و دوای چەند کاتژمێرێک توانرا تەرمی گەنجەکە دەربهێنرێت و بۆ ئەنجامدانی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.













گەلەری