سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی هەشت راگەیەندرا

PM:02:35:26/10/2025

2108 جار خوێندراوەتەوە

دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بڕیارە رۆژی سبەینێ دابەش بکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت و رۆژی چوارچەممە کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەینێ وەزارەتەکانی (خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستییەکان، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ) مووچەی مانگی حەوت وەربگرن.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی هەینی لە کاتێکدا پشوو بووە لە سەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کرد، ئەمڕۆش تەیف سامی قسەی بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و پشتڕاستی کردەوە، کە هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم دەنێرن.

بەپێی رێککەوتنەکە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، دوای مانگێک لە رادەستکردنی نەوت و رادەستکرنی داهاتی ناوخۆ بەغدا لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنوسی چوار مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.














گەلەری