PM:02:22:26/10/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی وت، لەسەر رێگای گشتی گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە.
چاوگەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە، پیشەی مامۆستایە و
نیشتەجێی گەڕەکی کوردستانە.
هەر ئەمڕۆ لە
رووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا، ئۆتۆمبێلێك لە عەلوەی سلێمانی ئاگری گرت و جگە لە
سووتانی تەواوی ئۆتۆمبێلەكە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی دیكەش زیانی پێگەیشتووە.