PM:01:16:26/10/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دروستکردنی متمانە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا. دەشڵێت، کەس ناتوانێت تەنها لەبەر نیگەرانی، مافی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لێ زەوتبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، ئامادەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان بەمەرجێک مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمیان لێ زەوت نەکرێت و وتیشی، واشنتن مانگی رابردوو پێشنیازی کردووە تاران یۆرانیۆمی پیتێنراو رادەست بکات لە بەرامبەر دواخستنی چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان.
هاوکات، عەلی
لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،
وڵاتانی رۆژئاوا مەرجی کەمکردنەوەی مەودای مووچەکیان بۆ ئێران داناوە بۆ ٥٠٠
کیلۆمەتر و ئێرانیش مەرجەکەی رەتکردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی کارابوونی سزاکانی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر وڵاتەکەیان.