سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە ئەوقافی هەرێمەوە بۆ حاجییان

AM:10:35:26/10/2025

1272 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە چەند هۆکارێک پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشکی حاجییان دوادەکەوێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری هەیە پرۆسەی تیروپشکی حاجیانی هەرێم دوابکەوێت بە هۆکاری ئەوەی کە دوو هەزار لەو فۆڕمانەی کە پێشکەشکراون گرفتیان تێدایە.

وتیشی، کاتێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکو سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەربکەن و تیروپشکەکە دەستپێبکەن.

باسی لەوەشکرد، هەر بەو هۆکارە، بڕیاربوو ئەم مانگە پرۆسەی وربینی بۆ حاجییانی هەرێم ئەنجامبدرێت، بەڵام پرۆسەکە کەوتووەتە مانگی داهاتووەوە.













گەلەری