سەردێڕ:

٤٠ كۆچبه‌ری کورد لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

AM:10:19:26/10/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٤٠ كۆچبه‌ری کورد له‌ لیبیاوە گەڕێندرانەوە هه‌ولێر، کە پێشتر لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کاتژمێر چواری بەرەبەیانی، ٤٠ کۆچبەری کورد کە خەڵکی راپەڕین بوون گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە گەڕانەوە بۆ راپەڕین.

ئەوەش دوای ئەوەی ئەحمەد سەحاف هەڵسورێنەری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ لیبیا باسی لەوەکرد، هەوڵی تەواوەتیان دابوو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە و لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ٣٥ کۆچبەری دیکە.













گەلەری