تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکە رایانگەیاند، "له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ و به ده‌ستووری عه‌بدوڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی بەشێک لە هێزەکانمان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و روودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو"، وتیشیان، لەپێناو پرۆسەی ئاشتی هەموو هێزەکانیان لە تورکیا دەکشێننەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی سەر بە پەکەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە بناری قەندیل، لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شوباتی عەبدوڵا ئۆجەلان، هەنگاوێکی دیکەی پرۆسەی ئاشتییان گرتەبەر و رایانگەیاند،"ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی بەشێک لە هێزەکانمان له توركیا".
وتیشیان، كشانه‌وه‌كه
له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت،
هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر
ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، رێوشوێنی هاوشێوه گیراونه‌ته به‌ر.
جەختیشیانکردەوە،
" ئاشکرایە کە ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـوە و به بڕیاریشین
له جێبه‌جێكردنی دا، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان
پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی
بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـی پەکەکە بوون".
دەشڵێن، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته پێویسته یاسای راگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت
و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به
ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ١١ی
تەمموزی ٢٠٢٥، یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە- سورداش بە
ئامادەبوونی ٣٠ گەریلا و نوێنەرانی وڵاتانی تورکیا و ئەوروپا و لایەنە سیاسییەکان
بەڕێوەچوو، گەریلاکان وەک دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان سووتاند.