AM:08:10:26/10/2025
844 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٥ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری نرخی
نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیادا سەپاند و
داوای لەو وڵاتە کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری
بەسەر ئەو وڵاتەدا کردووە، هەروەها فلیپ نۆڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای
راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) لەم بارەیەوە وتی، "سزا نوێیەکانی سەر کۆمپانیا
نەوتییەکانی رووسیا دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت و ئەوەش نرخەکانی
نەوتی بەرزکردووەتەوە."