PM:06:56:25/10/2025
1300 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری نه‌ینه‌وا دەڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركیه‌وه داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نەینەوا له لێدوانێكدا وتی، سودانی له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه كۆمپانیای "ئیكا"ی توركی ببێته سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ، حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌ش ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه ته‌واوی مه‌رج و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه ته‌واو بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"ئه‌م هه‌نگاوه نوێنه‌رایه‌تی قۆناغێكی چاره‌نوسساز ده‌كات له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ وه‌ك په‌نجه‌ره‌ی نه‌ینه‌وا بۆ جیهان".
باسی له‌وه‌شكرد،
"كۆمپانیایه‌كی توركی به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌كه
به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، حكومه‌تی خۆجێیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان مه‌رجه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه ته‌واو
ده‌كات".
پێشتر
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵی
كرده‌وه و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بۆ گه‌شته ناوخۆییه‌كان راگه‌یاند،
دانوستانه‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
كاركردن به‌رده‌وام بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی گونجاوترین ئۆپه‌راتۆر.
فڕۆكه‌خانه
یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه هه‌ره دیاره‌كانی پارێزگاكه، به‌و پێیه‌ی
پێشبینی ده‌كرێت به‌شداری بكات له هاندانی چالاكی ئابووری و گه‌شتیاری و بازرگانی
و به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ به جیهانه‌وه.