سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت

PM:03:01:25/10/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، سەرباری پشوو وەزارەتی دارایی عێراق دوێنێ لە دەوامدا بوو و واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم کرد و چاوەڕوان دەکرێت لە یەک رۆژانی داهاتوودا پارەکە رەوانە بکرێت. حکومەتی ماوەبەسەرچووش بۆ ناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ مەرجی ناردنی پێشوەختەی مووچەی داناوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕتی باسی لەوەکرد، هەموو رێکارە ئیدارییەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمیان تەواوکردووە چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داهاتوو سەروو ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی مانگی هەشت بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردووە، بەغدا بڵێت کە مووچەی مانگی نۆ دەنێرن ئەوکات ئەوان داهاتی نانەتی بۆ ئەو  مانگە رادەستدەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنەکە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە دوای مانگێک لە رادەستکردنی نەوت و رادەستکرنی داهاتی ناوخۆ بەغدا لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنوسی چەند مووچەیەکی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.













گەلەری