PM:10:38:24/10/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای (شیڵد ئەی ئای) کە تایبەتمەندە لە بواری پیشەسازی تەکنەلۆژیای بەرگریدا، نوێترین داهێنانی خۆی ئاشکرا کرد، کە فڕۆکەیەکی جەنگییە چەکدارە بە مووشەک و چەک و توانای هەڵفڕینی ستوونی و نیشتنەوەی هەیە بەبێ پێویستی بە رێڕەوی تایبەت و بەبێ پێویستی بە فڕۆکەوانە مرۆڤەکان، ئەمەش بەهۆی کارکردنی زیرەکی دەستکردەوەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتێک کە (سی ئێن بی سی) بڵاویکردۆتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی درووستکراوە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و ناوی (ئێکس بات)ـە و دەتوانێت لە بەرزی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ مەتر بفڕێت و مەودای سێ هەزار کیلۆمەتر تێدەپەڕێنێت، توانای هەڵفڕین و نیشتنەوەی ستوونی هەیە کە وادەکات پێویستی بە هەبوونی رێڕەوی تایبەت نەبێت.
کۆمپانیاکە
ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی ١٩٥٠ـەوە دەستکراوە بە تاقیکردنەوە لەسەر تەکنەلۆژیای نیشتنەوە و هەڵفڕینی ستوونی، بەڵام
یەکەمجارە، ئەم تەکنەلۆژیایە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنرێت کە بە تەواوی سیستەمی
فڕۆکەکە کۆنتڕۆڵ دەکات.