سەردێڕ:

٢٠ ملیار دینار بەناوی ژێرخانی رۆشنبیری بۆ سلێمانی تەرخانکرا و دیارنیە

PM:08:20:24/10/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

لە ٢٠١٣ـەوە ئەو پڕۆژانەی بۆ پێشخستنی ژێرخانی رۆشنبیری سلێمانی بڕیاریان لێدراون نەکراون و بڕیار بوو کارگەی جگەرەکەی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ ناوەندێکی رۆشنبیری بەڵام ئێستا ئۆفیسی حیزبێکە.


ماوەی ١٢ ساڵە بڕیار لە چەندین پڕۆژە دراوە بۆ پێشخستنی ژێرخانی رۆشنبیری سلێمانی و هیچیان نەکراون.

دوای ئەوەی سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری ناسێندرا، لە ساڵی ٢٠١٣ـدا ٢٠ ملیار دینار بۆ پێشخستنی ژێرخانى رۆشنبیری و کلتوری و هونەریەکانی ئەو شارە تەرخانکرا، بەڵام نە کارەکان کران نە پارەکانیش دیارن، بە کوردیەکەی پایتەختەکەی رۆشنبیری تەنها ناوەکەی مایەوە.













گەلەری