PM:04:04:24/10/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
کاوە عەبدولقادر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی جوڵانەوەکەیان پرسی تەوتینی موچەیە و ئەگەر دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ، ئەوا دەچێتە حکومەتی داهاتووی عێراق و تەوتینی مووچە جێبەجێدەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وتی، نەوەی نوێ ئیمزای ١١٩ پەرلەمانتاری کۆکردەوە بۆ پرسی تەوتینی مووچە.
وتیشی، دادگای فیدڕاڵی
بڕیاری تەوتینی مووچەی داوە، بەڵام هەرێم جێبەجێێ نەکردووە، ئەو پرسەش یەکێک لە
خاڵە گرنگەکانی جوڵانەوەکەیە و ئەگەر هاواڵاتیان دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ، ئەوا ئەو
پرسە دەچێتە حکومەتی داهاتووی عێراق و تەوتینی مووچە جێبەجێدەکەن.