سەردێڕ:

کۆمیسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کارتی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە

PM:03:19:24/10/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چاپ کراون و زیاتر لە ملیۆنێکیان وەرنەگیراوەتەوە.


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، کۆی گشتیی کارتی نوێی چاپکراوی دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق لە ماوەی ٢٣ـی ئەیلول تاوەکو ٢٣ـی تشرینی یەکەم، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥ گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٧٠٤ کارت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی کارتە دابەش نەکراوەکانی دەستەی یەکەم و دووەم گەیشتووەتە ملیۆنێک و ١٦٥ هەزار و ٢٣٨ کارت و رێژەی کارتی دابەشکراو لە دەستەی یەکەم و دووەم گەیشتووەتە ٦٢.٥٪

باسی لەوەشکرد، ٤٧٥ هەزار و ٧١٦ کارتی بایۆمەتری نوێ لە قۆناغی چاپکردنیاندان.













گەلەری