PM:02:49:24/10/2025
2060 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرباری ئەوەی کە پشووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە دەوامدایە و کەمێک پێش ئێستا واژۆی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کرد و رەزامەندی دا لەسەر ناردنی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینار.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، سێشەممەی رابردوو لە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریار لە ناردنی مووچەی هەرێم درا و هەمان
رۆژ حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیاری بۆ مانگی هەشت رادەستی بەغدا کرد.
هەروەها،
بەهۆی درەنگ پابەندبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رێکەوتنەکانی نێوان هەرێم و
بەغداوە، مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتایی مانگی ١٠، چاوەڕێی خەرجکردنی مووچەی مانگی
هەشتن.
هاوکات حکومەتە
ماوەبەسەرچووەکە رایگەیاندووە، کە رێکەوتنەکە بۆ ماوەی ٣ مانگە، ئاشکرایە کە
بەنیازە تاوەکو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق یەک دوو مووچەی پێ بنێرێت و دوای
هەڵبژاردنەکان دۆخی مووچەخۆران بە خراپی بمێنێتەوە.