PM:02:29:24/10/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
لە تورکیا بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، نزیکەی ١٤ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان دەرهێنراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نوسینگه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی موگلای توركیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت، تەرمی ١٤ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌رهێناوه، به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له سه‌رنشینانی ناو به‌له‌مه‌كه، كاتێك به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وتوه، ١٨ كه‌س له‌ناویدا بوون، چاره‌نووسی چه‌ند كه‌سێك نادیاره.
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا وتی، لە میانی
ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو کۆچبەر لەلایەن یەکەکانی پاسەوانی کەناراوەکانەوە رزگارکراون
و تەرمی حەوت کەسی دیکەش دەرهێنرانەوە.