سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:32:24/10/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، لەسەر رێگای کەرکوک ـ سلێمانی، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و گیانلەدەستدان و برینداری لێ کەوتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لەسەر رێگەی کەرکوک ـ سلێمانی لە بانی مەقان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەی جۆری رووداوەکە و ئۆتۆمبێلەکان نەخستووەتەڕوو، بە پێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، شایەتحاڵانی رووداوەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، کە خێزانێکی شەش کەسی ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و بە رەگەز عەرەبن.

 













گەلەری