PM:01:15:24/10/2025
1136 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ٥٤٠ سەرپێچیی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کاندید و لایەنەکانەوە تۆمار کراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لە کۆی گشتیی سەرپێچییەکان، ٣٩٦ سەرپێچی لەلایەن کاندیدە پیاوەکان و ٨٢ سەرپێچیش لەلایەن کاندیدە ژنەکانەوە ئەنجامدراون.
وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد، ٦٢ لەو
سەرپێچییانە پێش وادەی فەرمیی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامدراون و کۆی
گشتی سەرجەم سەرپێچییەکان کە تاوەکو ئێستا تۆمارکراون، ٥٤٠ سەرپێچییە.