سەردێڕ:

کۆشکی سپی: هێشتا ئەگەری کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتن هەیە

AM:11:18:24/10/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ئەگەر دەربکەوێت دەرئەنجامێکی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکە دەبێت، ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا هەیە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی، بەرنامەیەکی تەواو بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن دانەڕێژراوە، بەڵام ترەمپ و ئیدارەکەی هیوادارن ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت.

دەشڵێت، ئەگەر دەربکەوێت کە کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتن دەرئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت، ئەوا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێشتر وتبووی، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە پایتەختی هەنگاریا هەڵوەشاندووەتەوە چونکە پێی وابوو هیچ دەرئەنجامێکی نابێت.

 













گەلەری