سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی شەڕەکەی سنووری خەبات

AM:10:38:24/10/2025

1388 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە خەبات بەهۆی دەمەقاڵێوە شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا دروستبوو و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، شەڕەکە لە نێوان وەستا و کرێکاریکدا دروستبووە کە خزمی یەکتر بوون و سەرەتا دەمەقاڵێی توند لە نێوانیاندا روویداوە و پاشان شەڕەتەقە دەستی پێکردووە.

وتیشیان، لە شەڕەکەدا هەردوولا چەکیان بەکارهێناوە و تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و هیزە ئەمنییەکانیش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.













گەلەری