AM:10:22:24/10/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سەرجەم دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ کەنەدا هەڵدەوەشێنێتەوە، پارێزگای ئۆنتاریۆی تۆمەتبارکرد بە بەکارهێنانی ریکلامێکی "ساختە" کە تێیدا رۆناڵد ریگان سەرۆکی کۆچکردووی کۆمارییەکانی ئەمریکا بە نەرێنی باسی باج دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ وتی، ، پارێزگای ئۆنتاریۆ لە کەنەدا ٧٥ ملیۆن دۆلاری بۆ رێکلامێکی ساختە خەرج کردووە وەک هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا و دادگاکانی دیکەی وڵاتەکە.
لە رێکلامەکەدا هاتووە، کە رۆناڵد ریگان، سەرۆکی
کۆچکردووی کۆمارییەکانی ئەمریکا بە نەرێنی باسی باج دەکات، لە بەرامبەردا ترەمپ
وتی، هەموو دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا کۆتایی پێدێنێت، کە دەستبەجێ
کاری پێدەکرێت بەهۆی ئەو ریکلامە ساختەیەی دروستیان کردوە دژی سیاسەتی باجی ئێستای
ئەمریکا.
ئەم کاردانەوەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پارێزگای
ئۆنتاریۆ لە کەنەدا هەڵمەتێکی ریکلامی ئامادەکردووە کە "کلیپی دەنگی و
ڤیدیۆیی هەڵبژێردراوی سەرۆک رۆناڵد ریگانی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکای
بەکارهێناوە کە وتاری رادیۆیی خۆی پێشکەش بە میللەت دەکات و دژی
سەپاندنی باجە و سەبارەت بە بازرگانی ئازاد و دادپەروەرانە قسەدەکات و وتارە
دەنگییەکەی ریگان مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٨٧ دەگەڕێتەوە.