AM:09:56:24/10/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی وتی، کەمکردنەوەی بێکاری، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، چاکسازی لە ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی هەوڵەکانی حکومەت بووە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
دەشڵێت، حکومەت
سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەردەوامیشن لە رەخساندنی هەلی کاری
زیاتر بۆ گەنجان و سەرکەوتوشبووە لە کەمکردنەوەی هەژاری لە رێگەی کۆمەڵێک رێکار و
چارەسەر بۆ ئەو خێزانانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.