AM:08:15:24/10/2025
1144 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٥ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەش سزاکانی ئەمریکان بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦١ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری نرخی
نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیادا سەپاند و
داوای لەو وڵاتە کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری
بەسەر ئەو وڵاتەدا کردووە، هەروەها فلیپ نۆڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای
راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) لەم بارەیەوە وتی، "سزا نوێیەکانی سەر کۆمپانیا
نەوتییەکانی رووسیا دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت و ئەوەش نرخەکانی
نەوتی بەرزکردووەتەوە."