PM:11:51:23/10/2025
1544 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا سزای دوو گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی لە رووسیا دا و بەهۆی سزاکانەوە نرخی نەوت نزیکەی ٦٪ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر دوو گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە رووسیادا سەپاند بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئۆکرانیاوە، سزاکان بوونە هۆی نزیکەی ٪٦ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، یەکێتیی ئەوروپاش پاکێجێکی نوێی سزایان بەسەر روسیادا سەپاند و سزاکانی
یەکێتیی ئەوروپا بریتین لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گازی سروشتی شلکراوە لە
روسیاوە تا ساڵی ٢٠٢٧، هەروەها خستنە لیستی رەشی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە
مۆسکۆ بە کاریان دەهێنێت، لەگەڵ سنووردارکردنی گەشتی دیپلۆماتکارە روسییەکان.
ڤلادمیێر پوتن
سەرۆکی رووسیاش لەبارەی سزاکانەوەی وتی، سزاکان کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر
ئابووری روسیا نابێت، بەڵام دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.