سەردێڕ:

لە سنووری هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

PM:11:40:23/10/2025

2080 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە خەبات بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دووکەس شەڕە تەقە روودەدات و بە وتەی شایەتحاڵەکان دوو کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە قەزای خەباتی سنووری هەولێر شەڕەتەقە دروستبووە و بە وتەی شایەتحاڵەکان دوو کەس برینداربوون.

شایەتحاڵەکان بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە خزمی یەکترین و پێكەوە ئیشیان کردووە و شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە و بەهۆیەوە تەقەیان لەیەکتر کردووە و دوو کەس برینداربوون.















گەلەری