سەردێڕ:

٢٣ کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

PM:11:29:23/10/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، ٢٣ کۆچبەری دیکەی کوردیان لەو وڵاتە دۆزیوەتەوە و رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیاوتی، ٢٣ کۆچبەری دیکە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا دۆزراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ دەستیانکردووە بە رێکارەکانی سەلماندنی ناسنامەیان و ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی لیبیا.

باسی لەوەشکردووە، پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ خێزانی کۆچبەران ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەنەوە لە سەلامەتی منداڵەکانیان.

 













گەلەری