PM:11:13:23/10/2025
1612 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی عێراق دەڵێت، بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عیراق دەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، سبەی ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەزگای کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمشەو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باران دەبارێت و هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد
نزمە پاڵەپەستۆیەک لە نیمچەدوورگەی عەرەبی و بارستەهەوایەكی سارد لە توركیاوە روو
لە عێراق دەکەن و ناجێگیرییەک لە كەشوهەوا دروست دەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو
"ئەو بارستە سارد و نزمە پاڵەپەستۆیە کە هەڵدەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی
عێراق، زیاتر کاریگەریی لەسەر شارەکانی هەولێر و دهۆک و نەینەوا دەبێت".