سەردێڕ:

لە عێراق تا ١٠ ملیۆن دینار دەدرێتە گەنجان وەک پێشینەی هاوسەرگیری

PM:10:25:23/10/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق پێشینەی هاوسەرگیری بۆ گەنجان دابیندەکات کە بڕەکەی پێنج تا ١٠ ملیۆن دینارە، بەڵام لە هەرێم بەهۆی سیاسەتی چەوتی پارتی و یەکێتییەوە ئەو پێشینەیە راگیراوە، نەوەی نوێش چاوی لە دەنگی گەنجانە بۆ رۆژی ١١ـی ١١ تاوەکو ئەو پێشینانە بۆ گەنجان دابینبکات.


حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری بەومەبەستەش لە پێنج ملیۆن دینار ١٠ ملیۆن دینار دەدات بەو گەنجانەی کە هاوسەرگیری دەکەن و هاوڵاتییانیش دەڵێن، پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری کارئاسانی بۆ گەنجان دەکات تا بتوانن پڕۆسەکە ئەنجامبدەن.

بەشێک لە هاوڵاتییانیش ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر دەستپێشخەرییەک کار ئاسانی بۆ هاوسەرگیری گەنجان بکات شایەنی دەستخۆشی و پاڵپشتییە، چونکە ئێستا دۆخی دارایی قورسە خەرجی هاوسەرگیری زۆربووە، لەپاڵ مووچەدا ئەوە کارێکی باشە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی هاوسەرە نوێیەکان.

ئێستا دەرفەتەکە لەبارە بۆ ئەوەی گەنجانی هەرێمێش لەم سولفەیە سوودمەند بن، چونکە نەوەی نوێ بەڵینیداوە بەشداری حکومەت بکات و یەکێک لە بەڵێنەکانی سولفەی هاوسەرگیری لە بانکە عێراقیەکانەوە بۆ گەنجانی هەرێم دابین بکات، بۆ ئەمەش پێویستی بە پشتگیری خەڵکە و داوادەکات لە هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ دەنگ بە نەوەی نوێ بدرێت، تا ئەوانیش لەڕێگایەوە گرفتە گەورەکەی گەنجان کە بارگرانی کاتی دروستکردنی خێزانە چارەسەربکەن.













گەلەری