PM:09:23:23/10/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تۆمارنەکردنی ناوەکانیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک، ٣٠٠ هەزار خێزان بێبەش دەبن لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی ئەم مانگە و بەشە خۆراکەکەیان دەبڕدرێت، هەروەها بڕیارە لە داهاتوودا قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە دەستپێبکات بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکە و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەمدا بێبەش بوون لە پرۆسەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی سلێمانی وتی، لە ماوەی کارابوونی سیستمی ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک، بەشێک لە هاونیشتمانیان خۆیان لە سیستەمەکەدا تۆمار نەکردوە، بەهۆیەوە بەشە خۆراکی ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان دەبڕدرێت.
وتیشی، لەگەڵ کارابوونی سیستمەکە و قۆناغی دووەمی خۆتۆمارکردن هەر خێزانێک لە
قۆناغی یەکەمدا خۆی تۆمار نەکردبێت، دەتوانێت خۆی تۆمار بکات و دووبارە ناوی لە
سیستمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک مانگانە تۆماربکرێتەوە و دووبارە بەشە خۆراکی
مانگانە وەربگرێتەوە.
سەبارەت بە
کارابوونی سیستمەکەش باسی لەوەکرد، تا ئیستا دیارنییە قۆناغی دووەمی سیستمەکەکەی
دەکرێتەوە، هەرکاتێک لە عێراق دەستیپێکردەوە، لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێتەوە و
ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەمدا خۆیان تۆمار نەکردووە دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.
رۆژی سێی مانگی
حوزەیرانی ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە فەرمی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی
بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ماوەی دوو مانگ بە
هاوڵاتیان درا لە رێگەی مۆبایلەوە خۆیان لە سیستمەکە تۆمار بکەن.