سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی هەشت؛ پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دابەشدەکرێت؟

PM:08:35:23/10/2025

1692 جار خوێندراوەتەوە

لە بەغدا مووچەی مانگی ١٠ دابەشدەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی هەشت بگاتە هەرێم کە دەبێتە دواین مووچەی پێش هەڵبژاردن، عێراق پابەندبوونی هەرێمی بە رێککەوتنی نەوتەوە کردووەتە مەرجی ناردنی مووچە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێم پێشتر وتبووی رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، رێکارەکانی ناردنی مووچە نزیکن لە تەواوبوون و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی هەرێم خەرجدەکرێت.

هاوکات حکومەتی ماوەبەسەرچووش تاوەکو ئیستا داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نۆ و ١٠ـی رادەستی بەغدا نەکردووە، ئەوەش پێدەچێت گرفت بۆ هاتنی مووچەی مانگەکانی دیکە دروست بکات و بەو پێیەی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون لەگەڵ رادەستکردنی نەوت ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیش مانگانە رادەست بکرێت.

بەڵام نزیک دەبینەوە لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ و حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نانەوتی مانگی هەشتی رادەست کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی ماوەبسەرچوو دەیەوێت تاوەکو وادەی هەڵبژاردن تەنها مووچەیەک دابەشبکرێت و ئەوەش چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکەی بە نادیاری هێشتووەتەوە.

وەک خۆشیان لەکاتی رادەست نەکردنی نەوت وتیان، هەر بۆ سێ مانگ نەوتەکە رادەستدەکات بۆیە چارەنووسی چوار مووچەکەی دیکە هێشتا نادیارە.













گەلەری