PM:07:25:23/10/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە کە گۆماوێک لە نەوتی رەش دروستبووە و مەترسی تێکەڵبوونی بە ئاوی دەریاچەی دوکان هەیە، دەستکرا بە چارەسەرکردن و رێگریکردن لە تێکەڵبوونی نەوتەکە بە ئاوی دوکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای راپۆرتەکەی ئێن ئاڕ تی لەسەر مەترسی دروستبوونی گۆماوێک لە نەوتی رەش لە دوکان، قائیمقامیەتی ناوچەکە دەڵێت، بریاریانداوە لەلایەن تیمیكی تایبەتەوە كۆی ئەو پاشماوەیە بە خۆڵ دابپۆشرێت.
ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکردبوو کە ئەگەری تێکەڵبوونی نەوت و رۆنە رەشەکە بە
ئاوی دوکان مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی تەواوی ئەو ناوچانە دروستدەکات
کە پشت بە ئاوی دوکان دەبەستن.
هاوکات مەعروف مەجید، سەرۆکی ئاوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگەش وتی، داوای
دەستبەجێ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن و پێویستە ژینگەی کوردستان پارێزراوبێت و
بکەرانی ئەو کارە سزابدرێن.