PM:06:31:23/10/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
سندوقی گەشەپێدانی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت قەبارەی وەبەرهێنان لە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان نزیکببێتەوە لە ١٥٠ ملیار دۆلار، ئەگەریش هەیە بە تێپەڕینی کات زیاترببێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد نەجار، سەرۆکی سندوقی گەشەپێدانی عێراق وتی، "بەهۆی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، گۆڕانکاریی گەورە و کاریگەر بەڕێگەوەیە بۆ ئابووریی عێراق، پێشبینیدەکرێت قەبارەی وەبەرهێنان بگاتە ١٥٠ ملیار دۆلار، بەشی زۆری ئەم پارەیەش لە رێگەی پەیوەندیی ئابووریی نێوان عێراق و کۆمپانیاکانەوە دروستدەبێت، چونکە ئەو لایەن و کۆمپانیایانە پێیانوایە کە عێراق وڵاتێکی سەلامەتە و ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنەران".
دەشڵێت، پلان
هەیە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی لە بەندەری فاو ئەنجامبدرێت، تاوەکو پرۆژەکە بە
جیهان بناسێندرێت و دەرفەت بدرێت بە حکومەتەکان کۆمپانیاکان وەبەرهێنان لە
پرۆژەکەدا بکەن.
ئەوەشی
خستەڕوو، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان پێکدێت لە کۆمەڵێک پرۆژەی هەمەجۆری دیکە و
پیکداچوون بەناویەکدا، پێکدێت لە، گواستنەوە، پیشەسازیی، وزە، کشتوکاڵ، خانوبەرە و
چەندانی دیکە، هەروەها رووبەری پرۆژەکە ٢٤ هەزار کیلۆمەترە، کە یەکسانە بە رووبەری
خاکی بەلجیکا.