PM:05:37:23/10/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، عێراق به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆری تێپه‌ڕاند و ئێستا سه‌قامگیری و ئاسایش به‌خۆوه‌ده‌بینێت و ده‌شڵێت، "عێراق له ئێستادا بووژانه‌وه‌ی شارستانی و ئابووری بێ وێنه‌یه به‌خۆوه ده‌بینێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی سویسرا له عێراق، پێشوازیكرد له شاندێكی فه‌رمیی فیدراسیۆنی سویسرا و لەبارەی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه گشتییه‌كانی نێوان عێراق و سویسرا و رێگاكانی پته‌وكردنیان له بواره جیاجیاكان گفتوگۆ کرا.
له کۆبوونەوەکەدا
په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه گشتییه‌كانی نێوان عێراق و سویسرا و رێگاكانی پته‌وكردنیان
له بواره جیاجیاكان تاوتوێكرا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه،
عێراق له ئێستادا بووژانه‌وه‌ی شارستانی و ئابووری بێ وێنه‌یه به‌خۆوه ده‌بینێت
و داوای له كۆمپانیا سویسری و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد
چالاكانه به‌شداری بكه‌ن له هاوبه‌شی گه‌شه‌پێدان و كار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی
دوولایه‌نه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له نێوان عێراق و سویسرا، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه
بقۆزنه‌وه كه بۆ پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان ره‌خساوه.
باسی له‌وه‌شكرد،
گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی له عێراقدا ئاڕاسته‌كراوه بۆ گه‌یشتن به هه‌مو شایسته‌كان
و به‌شداریكردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
لای خۆشیانه‌وه
ئه‌ندامانی شاندی سویسرا پێزانینی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی بۆ
چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێكان له ناوچه‌كه،
جگه له پێشكه‌وتنه ئابوورییه دیاره‌كان و خێراكردنی چه‌رخی گه‌شه‌سه‌ندن، كه
پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه و رۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئاسته‌نگه‌كان ده‌چه‌سپێنێت.