سەردێڕ:

ئومێد محەمەد لەسەرجەم پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی بەشداری یاسایی لە پەرلەمان هەبووە

PM:04:43:23/10/2025

1760 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک لەم خولەی پەرلەمان لە سەرجەم پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی لە کەرکوک بەشداری یاسایی هەبووە و هەر لەسەر سکاڵای ئەویش، راکان جبووری بە دۆسیەی گەندەڵی لە پۆستی پارێزگار دوورخرایەوە، ئومێد محەمەد، رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دەرکردنی یاسای گەڕانەوە زەوی جوتیاران.


ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری کەرکوکی نەوەی نوێ لەم خولەی پەرلەمانی عێراق ٢٧ جار بەشداری یاسایی و سەرنجی هەبووە، لە کاتێکدا بە هەموو پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی کەمتر لە ١٥ جار سەرنجی یاسییان هەبووە و ئومێد محەمەد بەتەنها خۆی دوو هێندەی پەرلەمانتارانی ئەو دوو حزبە رۆڵی یاسایی هەبووە.

هاوکات هەر لەسەر سکاڵای ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بوو کە راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک رەوانەی لێپێچینەوە کرا و دوورخرایەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی.

لە دەنگدانی پێشووی پەرلەمانی عێراق نەوەی نوێ تاکە لایەن بوو کە لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی تووانی کورسی لە بازنەی پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنێت.













گەلەری