سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن کارتی نوێی دەنگدانیان دابەشکردووە

PM:04:34:23/10/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆن دەڵێت، تا ئێستا سێ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٧٠٤ کارتی دەنگدانیان چاپکردووە و لەو رێژەیەش ٦٢٪ــی کارتەکان کە دەکاتە یەک ملیۆن و ٩٤٢ هەزار و ٥٠ کارت دابەشکراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نوێترین ئاماری دابەشکردنی کارتی نوێی دەنگدانی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە کۆی کارتە چاپکراوەکان، رێژەی ٦٢.٥٪ دابەشکراوە، هاوکات ٥٤.٢٪ـی ئەو هاوڵاتیانەی ناوی خۆیان بۆ کارتی نوێ تۆمارکردووە، کارتیان بەدەست گەیشتووە.

هاوکات بەگوێرەى خشتەکەی کۆمسیۆن، هێشتا ملیۆنێک و ١٦٥ هەزار و ٩٣٨ کارتی دەنگدانی چاپکراو دابەش نەکراون و لە بنکەکانی کۆمسیۆندان و هەروەها٤٧٥ هەزار و ٧١٦ کارتی دیکەش لە قۆناغی چاپکردندان.

لەلایەکی دیکەوە کۆمسیۆن کۆی گشتیی ئەو سزایانەشی ئاشکرا کرد کە تا ئەمڕۆ سەپێندراون.
کۆی گشتیی سزاکان: ٥٤٠
نێر: ٣٩٦
مێ: ٨٢
سەرپێچییەکانی پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن (دروشم و وێنە): ٦٢ سەرپێچی.



 













گەلەری