PM:03:01:23/10/2025
1292 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی عێراق لقی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژێک لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کەلوپەلەکانی دەنگدان لە قوتابخانەکان دەگوازرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی عێراق لقی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
وتیشی، هاوڵاتیان بەردەوامن لە نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری
و لە بەرواری ١٢ـی ١١ رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆن دەتوانێت بە تەواوی کەلوپەلەکانیان
بگوازێتەوە لە قوتابخانەکان.