PM:02:46:23/10/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا رەزامەندییان له‌سه‌ر پاكێجی نۆزده‌هه‌می سزاكانی سه‌ر رووسیا پەسەندکرد و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی غازی سروشتیی رووسیا بەشێکی سەرەکیی سزاکان دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، پاکێجە نوێیەکەی سزاکانی سەر رووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو فشارەکان لەسەر ئابووری جەنگی رووسیا زیاد دەکات، بە تایبەت کەرتی وزە، دارایی، بنکەی پیشەسازیی سەربازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان.
لەم بارەیەوە، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا رەزامەندییان له‌سه‌ر پاكێجی نۆزده‌هه‌می سزاكانی سه‌ر رووسیا پەسەندکردووە و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی غازی سروشتیی رووسیا بەشێکی سەرەکیی سزاکان دەبێت.
باسی لەوەشکرد،
قەدەغەی هاوردەکردنی غازی سروشتی شل لە رووسیاوە بە دوو قۆناغ دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە، گرێبەستە
کورتخایەنەکان دوای شەش مانگ و گرێبەستە درێژخایەنەکان لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە
جێبەجێدەکرێن.